یه‌كێتی: هێز نییە بتوانێت رێگریمان لێ بکات

پۆڵه‌تیك پرێس:
مەڵبەندی دووی ڕێكخستنی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە کەرکوک ڕه‌تیكرده‌وه‌ نه‌یتوانیبێت رەزامەندی لە ئیدارەی کەرکووک بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگی نەورۆز وەربگرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکووکی یەکێتیی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا “لەبەر هەستیاریی بارودۆخی تەندروستی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە باشمان زانی هیچ ئاهەنگ و کەرنەڤاڵێک نەکەین لە یادی نەورۆزدا”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “داوای رەزامەندیمان لە هیچ کەس و لایەنێک نەکردووە بۆ ئاهەنگ، کەرنەڤاڵ، یادەکانی نەورۆز، راپەڕین و سەری ساڵی کوردی، ویستی کەرنەڤاڵ، ئاهەنگ، کۆڕ و کۆبوونەوەیان هەبێت لە ناو شاری کەرکووک هێز نییە بتوانێت رێگری لێ بکات”.

پێشتر نووسراوێک بەناوی لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکووکی یه‌كێتی بڵاوکرایه‌وه‌ و تێیدا ئەوە هاتبوو کە نەیانتوانیوە رەزامەندی بۆ ئاهەنگی نەورۆز و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر قەڵای کەرکووک بەدەستبهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا