بەهۆی باران بارینی بەخوڕەوە 17 کەس لە ئێران گیانیان لە دەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، بەهۆی بارا بارینی بەخوڕەوە لە پارێزگای فارس لە باشوری ئێران 17 کەس گیانیان لە دەستداوە.

ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموز 2022، یوسف کاریگار پارێزگاری پارێزگای فارس لە باشوری ئێران ڕایگەیاند، بارانێکی زۆر لە ڕووباری ڕودبێڵ لە نزیک شاری ئیستیهبان باریوە بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی ئێران بڵاو کراوەتەوە، نزیکەی 55کەس لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە ڕزگار کراون، 6 کەس بێسەرو شوێنن 17 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کەشناسی ئێران هۆشداری داوە لە بارینی بارانێکی بەخوڕ بەهۆی ئەوەی لەو ناوچەیە چەندین ساڵ وشکەساڵی بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا