مەسرور بارزانی سووربووە لەسەر لێبڕینی موچەی فەرمانبەران

پۆڵەتیك پرێس:
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سووربووە لەسەر بەردەوامی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران‌و بڕیارەكەشی نەخستووەتە دەنگدان.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رۆژی دوو شەممە 17ی ئاب كۆبووەوەو بڕیاریدا، كە بەهەمان میكانیزمی مانگی شوبات، موچەی مانگی ئازاریش دابەشبكرێت، ئەوەش بەلێبڕینی لەسەدا 21 بۆ لەسەدا پەنجای پلە باڵاكان.

سەرچاوەیەكی بەشداربوونی ناو كۆبوونەوەكە، كە پێی باشنەبوو، ناوی بهێنرێت، بۆ “پۆڵەتیك پرێس” ئاشكرایكرد، هەر لەسەرەتای دەستپێكردنی كۆبوونەوەكە، مەسرور بارزانی سووربوونی خۆی راگەیاند، كە دەبێت موچە بەلێبڕین دابەش بكرێت.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، مەسرور بارزانی ئامادەنەبووە، پێشنیازەكە بخاتە دەنگدانەوەو سووربوونی خۆشی راگەیاندووە، كە دەبێت دابەشكردنی موچەی مانگی سێ‌ بەهەمان میكانیزمی مانگی دوو بێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی دوو ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا لەسەدا 21 بۆ لەسەدا 50 موچەی فەرمانبەران‌و پلەباڵاكان كەمبكاتەوە، كە ئەوكات بڕیارەكە تەنیا بۆ یەك مانگ بوو.

لەبارەی دەنگی ناڕازی لەئەنجوومەنی وەزیران، بۆ ئەو بڕیارە، سەرچاوەكە باسی لەوە كرد، كە بەشێك لەوەزیرەكان ناڕازی بوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێشنیازەكە نەخراوەتە دەنگدان نەتوانراوە رەتبكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا