پارێزگای هەولێر لەبارەی وشکەساڵییەوە چەند رێکارێکی نوێ دەگرێتەبەر

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەمەبەستی روبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی حکومەتی هەرێم چەند رێکارێکی نوێی گرتووەتەبەر.

ئەمڕۆ یەکشەممە لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو رایگەیاند، “ئێمە پێویستمان بە هەڵمەتێکی نیشتیمانییە بۆ پارێزگاریکردن لەسامانی ئاو و بەفیڕۆنەدانی”.

وتیشی: لەپارێزگای هەولێر هەستاون بە دروستکردنی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان تا لێکۆڵینەوە لەپرسی وشکەساڵی کەم ئاوی بکەن و بڕیارە هەر ئەمڕۆ دەست بەکارەکان بکەن و کاریگەری و زیانەکانی وشکەساڵی کەمبکەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەت هەڵدەستێت بە هەڵمەتی بڕینی زیادەڕەوی لەهێڵەکانی ئاو بەتایبەتی هێڵی ئاوی ئەو ماڵانەی کە باخچەیان لەبەردەم ماڵەکانیان دروستکردووە و زیادەڕەوی دەکەن لەبەکارهێنانی ئاودا.

رۆژی شەممەش ئومێد خۆشناو رایگەیاند، زیاتر لە 200 بیری ئاو لەپارێزگای هەولێر لەکارکەوتوون و داوای لەهاوڵاتیان کرد رێگری بکەن لەبەفیڕۆدانی ئاو بەتایبەتی لەم وشکەساڵییەی هەرێمی کوردستان پیایدا تێدەپەڕێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا