رۆژی دادگاییكردنی بەدەل بەرواری دیاری دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر بڕیاریدا رۆژی 17 ی ئابی داهاتوو دادگایی كردنی بەدەل بەرواری بەڕێوەبچێت.

ئاسۆ هاشم سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەدەل بەرواری بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند: دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر رۆژی 17ی ئابی دیاری كرد بۆ دادگایی كردنی بەدەل بەرواری.

سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەدەل بەرواری وتی: ئەم ماوە دوورودرێژە جێی نیگەرانییە، ناداپەروەری تێدایە چونكە ماوەی نۆ مانگە ناوبراو راگیراوە، رێكارەكان وەكو پێویست نیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆسیەیە.

روونیشیكردەوە، هیچ بەڵگەیەك نیە بیسەلمێنێت بەدەل بەرواری تۆمەتبارە بە كارێكی وەكو سیخوڕی یان تاوانێكی گەورەی ئەنجام دابێت، تەنها مافە دەستوورییەكانی خۆی پیادەكردووە و ویستوویەتی بەشداری خۆپیشاندانێكی مەدەنی بكات.

رۆژی 15ی ئایاری 2020 بەدەل بەرواری لەلایەن هێزێكی ئەمنی لە دهۆك دەستگیركرا، كە دەیویست بۆ رۆژی دواتر خۆپیشاندانێك رێكبخات دژی دواكەوتنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا