جیرۆزالیم پۆست: ئیسرائیل ئامادە نییە بۆ ئاگربەست

پۆڵەتیک پرێس

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل جەختی لەوەکردەوە، وڵاتەکەی ئامادە نییە ئاگربەست لەگەڵ فەڵەستین رابگەیەنێت.

رۆژنامەی جیرۆزالیم پۆست لەزاری بەرپرسێکی گەورەی ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، بزوتنەوەی حەماس چەندین موشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و هێشتا ئەوانیش دەیانەوێت ئاگربەست رابگەیەنین.

وتیشی: ئیسرائیل کەی خۆی ئامادەبوو ئینجا ئاگربەست رادەگەیەنێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە تا بزوتنەوەی حەماس باجی هێرشەکانی نەدات ئاگربەست نایەتەئاراوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، لەئێوارەی رۆژی دووشەممەوە تا ئەمڕۆ، کۆمەڵە فەڵەستینییەکان زیاتر لەهەزار موشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە، لەلایەکی دیکەشەوە وەزارەتی تەندروستیی غەزە رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە 35 فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیەش 12 کەسیان منداڵن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا