ئیسرائیل دژی فرۆشتنی فڕۆکەی “ئێف-٣٥” یە بەقەتەر

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی دژایەتی ئەمریکا دەکات لە فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتوو لە جۆری ئێف-٣٥ بەمەبەستی پارێزگاری کردن لە رێککەوتنە سەربازییەکەی ئیسرائیل لە ناوچەکە.

ئێلی کۆهین وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل لە وەڵامی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرزدا کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە قەتەر داوایەکی فەرمی لە واشنتۆن کردووە بۆ کڕینی فڕۆکەی لۆکد مارتن کرۆپ رایگەیاند، دژایەتی هەر رێککەوتنێکی لەو شێوەیە دەکەین.

لەبارەی پرسیاری ئەوەی ئایا ئیسرائیل دژایەتی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-٣٥ بە قەتەر دەکات؟ وتی: بەڵی، لەبەرئەوەی سەرکەوتنی ئەمنی و سەربازیمان لە ناوچەکەدا گرنگترین شتە بۆ ئێمە.

مانگی ئابی رابردووش، ئیسرائیل ناڕازی بوونی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە ئەگەری کڕینی فڕۆکەی جەنگیی ئێف-٣٥ لەلایەن ئیماراتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا