ئیسرائیل هەڕەشەی داگیرکردنی غەززە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

بێنی گانتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، سەرکردایەتی بزوتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست، پارێزراو نابن، هاوکات هەڕەشەی داگیرکردنی غەززەشی کرد.

بێنی گاتنز لەمیانی چاوپێکەوتن لەگەڵ کەناڵەکانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل قایل نابێت بەوەی موشەک ئاراستەی خاکەکەی بکرێت ئەگەر بەبڕێکی زۆر کەمیش بێت، وتیشی، داگیرکردنی غەززە و مانەوە لەغەززە بەمەبەستی روخاندنی دەسەڵاتی حەماس ئەگەرێکی دوور نییە و ئەوە کۆتا پەناگەیە.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل رەتیکردەوە دان بەوەدابنێت، چالاکییەکانی پۆلیسی قودس ماوەیەک لەمەوبەر هۆکار بوون بۆ هەڵکشانی ناکۆکییەکان و پێیوایە یەحیا سنوار، سەرکردەی حەماس لەغەززە بووەتەهۆی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان تا وەک دەسەڵاتداری قودس دەربکەوێت.

لەماوەی رابردوودا ماوەی زیاتر لە 11 رۆژ هێزەکانی ئیسرائیل و هێزە چەکدارەکانی غەززە لەڕوبەڕوبوونەوەدا بوون و بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی و ژن و منداڵی بێتاوان بوونە قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا