پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ئیسرائیل وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە گەشتە ئیمارات.
بەپێی هەواڵێكی میدیاكانی ئیسرائیل، سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ماوەی دوو ڕۆژدەخایەنێت و ئامانج لێی بۆ هەماهەنگی و توندوتۆڵكردنی پەیوەندییە دیپلۆماتییەكانی نێوان هەردوو وڵاتە.
سەردانەكەی یائیر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە یەكەم سەردانی فەرمی بەرپرسێكی باڵای ئیسرائیل دادەنرێت بۆ ئیمارات، دوای ڕێككەوتنە دیپلۆماتییەكەی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی كەنداو.