پۆڵه‌تیك پرێس:
كه‌ناڵێكی ئیسرائیلی ئاشكرایده‌كات، سوپای وڵاته‌كه‌ی پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر سه‌ربازێكی ئیسرائیل فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی پێبدرێت.
كه‌ناڵی (12)ی ئیسرائیل له‌هه‌واڵێكدا ئاشكرایكرد، پلانی داهاتووی سوپای ئیسرائیل بۆ به‌هێزكردنی لایه‌نی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته ئه‌وه‌یه، هه‌ر سه‌ربازێك فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی پێبدرێت.
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌وه كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت “تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و فڕۆكه‌یه ئه‌وه‌یه كێشی كه‌مه و خێرا و هه‌رزانه، ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك كاتژمێر له‌ئاسماندا بسوڕێته‌وه، به‌وه‌ش شێوازی شه‌ڕكردنی سوپای ئیسرائیل به‌ته‌واوی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت”.
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئیسرائیل ئه‌وه‌یه، هه‌ر سه‌ربازێك ده‌توانێت به‌كاریبهێنێت و له‌ڕووی هه‌واڵگرییه‌وه زانیاریی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ به‌ده‌ستبخات.