پۆڵەتیك پرێس
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، گروپە فەلەستینییەکان بزوتنەوەی حەماس لەو ماوەی شەڕ لەنێوان ئەو دوو دەوڵەتە دروستبووە نزیکەی 4 هەزار ڕۆکێتیان لە غەززەوە بۆ ئیسرائیل تەقاندووە.
ئۆفەر جیندلمان، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تویتەکەیدا دەڵێت نزیکەی هەزار ڕۆکێت لەو چوار هەزار رۆكێتەی ئاراستەی ئیسرائیل كراون ، لە غەززە دا كەوتوونەتە خوارەوەو خەڵکی سیڤیلی فەلەستینیان كردۆتە ئامانج.
ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین بەردەوامی هەیە و زیانی زۆری مادی و مرۆیی لێکەوتووەتەوە و هەوڵەنێودەوڵەتییەكانیش بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرو كۆتایهێنان بەشەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە.