ئیسرائیل رێوشوێنی نوێ دژی ئێران دەگرێتە بەر

پۆڵەتیك پرێس
ئیسرائیل بەنیازە بگەڕێتەوە بۆ ڕێنیشاندەرەکەی سان مارینۆ بۆ گۆڕینی یاساکانی جەنگی دەریایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە کەنداو.

میدیا جیهانییەكان ئاشکرایانكرد، بەرپرسانی سەربازی ئیسرائیل لەگەڵ دەزگا و ناوەندە نێودەوڵەتییەكان کاریان کردووە بۆ داڕشتنی بەڵگەنامە یاسایەكی نوێی دیكە لەسەر ناکۆکی و یاساکانی شەڕ لە دەریادا.

ئەوەشهاتووە ، ئەو هەنگاوەی ئیسرائیل هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی کەنداو لەماوەی رابردودا ئەوەش دوای ئەو هێرشانەی کە لە دژی کەشتییە بازرگانیەکانی ئیسرائیل ئەنجامدران كە پلانی ئێران ناودەبرێت ئیسرائیلیش دەیەوێت یاساکانی جەنگی دەریایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران نوێ بكاتەوە.

هاوكات باس لەوەشكراوە ئەو هێرشانەی کە کراونتە سەر کەشتییە ئێرانییەکان بە ئیسرائیلەوە وابەستەکراون.

میدیاكان جیهانییەكان ئاماژەشیان بەوەداوە، ئەفسەرانی بەشی یاسای نێودەوڵەتی سوپای ئیسرائیل لە جیهان لەگەڵ هاوتاکانیان کۆبوونەتەوە و کۆنفرانسی پیشەییان ئەنجام داوە، بە ئامانجی دەستنیشانکردنی بەرەنگارییە کردارییەکان كە رووبەڕووی سوپاكەیان بۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا