پۆڵەتیك پرێس
ئیسرائیل لەڕێگەی هێرشە ئاسمانیەکانیەوە لە شاری غەزە سێ باڵەخانەی تەخت کرد و 33 کەس گیانیان لەدەستدا، ئەوەش بە خوێناویترین هێرش تۆماركرا لەوكاتەی كە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس دا دروست بووە.
وەزارەتی تەندروستی غەزە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە لە و هێرشەكە دا 12 ژن و 8 منداڵ لەناو کوژراوەكاندان و 50 كەسی دیكەش برینداربوون.
هاوكات تیمەکانی بەرگری شارستانی غەزە بە راگەیاندوە، بە دەیان هاوڵاتی لە ناو داروپەردووی ئەو ماڵانەدان کە بۆردومانکراون تا ئێستا بێسەرو شوێنن و نەدۆزراونەتەوە.