نوێترین ئاماری كوژرانی رۆژنامەنووسان لە ئاڵۆزییەكانی حەماس و ئیسرائیل بڵاودەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەی قوربانیانی رۆژنامەنووسان لە ئاڵۆزییەكانی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە بەرزبوونەوەدایە و سەندیكای رۆژنامەنووسانی فەڵەستینیش ئامارێكی نوێی بڵاوكردەوە.

رۆژی دووشەممە 16ی تشرینی یەكەمی 2023 سەندیكای رۆژنامەنووسانی فەڵەستینی كوژرانی 11 رۆژنامەنووسی لە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە راگەیاند لە یەكەم رۆژی دروستبوونی ئاڵۆزییەكانی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل تاوەكو ئێستا.

هاوكات هەوڵەكان لەبارەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس و گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ كەرتی غەززە و رزگاركردنی بیانییەكان لە دەروازەی رەفەحەوە بەردەوامن، بە تایبەتیش لە كەرتی غەززە، ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی بیانی چاوەڕوانی رزگاربوون دەكەن.

هەر ئەمڕۆ دووشەممە، جارێكی دیكە ئەفیگای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتووانی كەرتی غەززە كرد روو لە باشووری غەززە بكەن بەر لە دەستپێكردنی هێرشە زەمینییە چاوەڕوانكراوەكەی سوپای ئیسرائیل.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا