رۆڵی ئیسرائیل لە کوشتنی بن لادن ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا “CIA” رۆڵی ئیسرائیلی لە دەستگیرکردنی ئوسامە بن لادن سەرکردەی رێکخراوی ئەلقاعیدە ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ هەینی، جۆن برینان بەڕێوەبەری پێشووی “CIA” بە رۆژنامەی “هارتس”ی رایگەیاند، دەستگیرکردنی بن لادن ئۆپراسیۆنێکی ئەمریکی بوو، بەڵام ئیسرائیل بۆ سەرکەوتنی ئەم ئەرکە چەندین زانیاری هەواڵگری پێشکەشی ئەمریکا کردووە.

باسی لەوەش کرد، ئیسرائیل یەکێک بوو لەو وڵاتانەی زۆرترین هاوکاری هەواڵگری پێشکەشی ئەمریکا کرد.

جۆن برینان لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٧ ئاژانسی هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا “CIA”ی بەڕێوەدەبرد.

رۆژی ١ی ئایاری ساڵی ٢٠١١، تیمێک لە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا ناسراو بە “SEAL Team6” لە شاری ئابوت ئاباد لە پاکستان، لە ئۆپراسیۆنێکدا کە ماوەی ٤٠ خولەکی خایاند، ئوسامە بن لادن سەرۆکی رێکخراوی ئەلقاعیدەیان کوشت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا