پۆڵەتیک پرێس
رۆژنامەی جیرۆزالیم پۆستی ئیسرائیلی رایگەیاند، تورکیا لەڕێی راگەیاندن و کۆمەڵەی فشارەوە دەیەوێت ئەوە بڵێت گوایە پەیوەندی نهێنی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە، بەڵام ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە.
رۆژی یەکشەممە، ١٣ی کانوونی یەکەم رۆژنامەی جیرۆزالیم پۆست بڵاویکردەوە، بوونی پەیوەندی نهێنی و بەرژەوەندی هاوبەش لەبارەی ئێران و قەوقاز لەنێوان تورکیا و ئیسرائیل دوورە لە راستییەوە.
رۆژنامەکە جەختی لەوە کردەوە، هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ بوونی بەرژەوەندی هاوبەش لەنێوان تورکیا و ئیسرائیل لەبارەی ئێرانەوە و ئەو هەواڵانەی لەوبارەیەوە تورکیا بڵاویکردوونەتەوە بۆ ئەوە بووە وا دەریبخات کە ئیسرائیل ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ئەنقەرە.
ئەوەش هاتووە، تورکیا دەیەوێت لەڕێی ئەو بەرژەوەندییە “ساختانە”وە رێگری لە ئیسرائیل بکات لە پەرەپێدانی گاز لە دەریای سپی ناوەڕاست و کارکردن لەگەڵ یۆنان و قوبرس و میسڕ.
لە کۆتاییدا باس لەوەش کراوە، ئەنقەرە وا دەریدەخات کە ئامادەیە بۆ چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بەڵام ئوفوک ئۆڵۆتاسی وەک نێردەی نوێی خۆی لە تەل ئەبیب جێگیرکردووە کە بە بۆچوونە دژەکانی بەرامبەر ئیسرائیل ناسراوە.