ناتانیاهۆ سەردانی سعودییەی كرد

پۆڵەتیك پرێس

میدیاكانی ئیسرائیل رایانگەیاندووە، سەرۆك وەزیری ئیسرائیل سەردانی سعودییەی كردووە و لەگەڵ شازادەی جێنشین كۆبوەتەوە.

لە زانیاریەكانی میدیاكانی ئیسرائیلدا هاتووە، ناتانیاهۆ سەرەتای ئەم هەفتەیە بەنهێنی ئەو سەردانەی ئەنجامداوەو چاوی بە محەمەد سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كەوتووە.

تا ئێستا ئۆفیسی ناتانیاهۆ و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ئۆرشەلیم هیچ لێدوانێكیان لەسەر ئەو هەواڵە نەداوە.

هاوكات رۆژی 22ی ئەم مانگەش مایك پۆمپیۆ سەردانی سعودییەی كرد و لەگەڵ شازادەی جێنشین لەبارەی چەند پرسَكەوە كۆبووەتەوە.

پێشبینیش دەكرێت سەردانەكە بەئامانجی دەستێپكردنی گفتوگۆكان بێت لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و سعودییەدا، كە پێشتر بەرپرسانی ئەمریكا باسیان لە رێككەوتنی ئاشتی نێوان ئەو دوو وڵاتە كردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا