تەرمی خێزانە کوردەکە گەیشتەوە سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تەرمی خێزانە کوردەکەی کە شەوی ١٥ی ئەم مانگە لە بەغدا کوژران، گەڕێندرانەوە شاری سلێمانی.

کەسێکی نزیک لەو خێزانە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەزووترین کات زانیاری راست و دروست لەسەر رووداوەکە رادەگەیەنین، ئەوەی گرنگە هاوڵاتیان بزانن هەموو ئەو پروپاگەندانەی گوایە دەستدرێژیان کراوەتەسەر یان دەست و قاچ و سەریان بڕاوە دوورن لە راستییەوە.

باسی لەوەشکرد، ئەو خێزانە جگە لەو شوقەیەی تێیدا ژیاون هیچ موڵکێکی دیکەیان نەبووە و هیچ هەڕەشەیەکیش لەسەر ژیانیان نەبووە و چاوەڕێی کچەکەیان بوون خوێندنەکەی تەواو بکات دواتر بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

درەنگانی شەوی ١٥ی ئەم مانگە، لە شاری بەغدا و لە گەڕەكی مەنسوڕ خێزانێكی كورد كە لە باوك و دایك و كچێك پێكهاتبوون لە رووداوێكی تەمومژاویدا كوژران و ئەو چەكدارانە بە ناوی “هێزی ئەمنی” هەڵیانكوتاوە ناو ماڵەكە و پاشان ئەندامانی خێزانەكەیان كوشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا