پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، 15 ژن و 32 منداڵی چەكدارانی داعشی لە كامپەكانی سووریا گەڕاندووەتەوە، منداڵەكان رادەستی ئەو لایەنانە كراون كە بەرپرسن لە هاوكاریكردنی منداڵان و دەخرێنە ژێر چاودێریی تەندروستی و كۆمەڵایەتی.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، ژنەكان رادەستی ئەو دامەزراوانە كراون كە پەیوەندییان بە دادگا و كاری یاساییەوە هەیە.
كەمپی هۆل لە رۆژهەڵاتی حەسەكە و رۆژ لە دێرك، لەگەڵ چەندین كەمپی دیكە لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا شوێنی هێشتنەوەی دەیان هەزار ژن و منداڵ و چەكدارانی داعشن.