حكومەتی هەرێم ملیارێك و 441 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی ئاوی دوكان تەرخان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە ملیارێك و 441 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی دوكان تەرخانكرا، هاوكات وەزارەتی پلاندانان ڕاسپێردرا بۆ ئەوەی ڕیزبەندكردنی پلانی پڕۆژەكان بۆ ساڵی 2023 ئامادە بكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕەچاوكردنی بەرژەوەندی گشتی، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانكردن و خەرجكردنی یەك ملیار و 441 ملیۆن و 800 هەزار دینار دا، بۆ پڕۆژەی ئاوی دوكان.

ئەوەشهاتووە، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پلاندانان ڕاسپێردرا تاكو كاری پێویست بكات بۆ ڕیزبەندكردنی پلانی پڕۆژەكانی ساڵی (2022-2023 ) لە چوارچێوەی بەشە بودجەی وەبەرهێنانی تەرخانكراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا