کۆمکاری عەرەبی چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێکی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکەگرتووەکان گفتۆگۆیان کرد، سەبارەت بە یارمەتیدان و هەماهەنگی و هاوکاری بۆ بەشداریکردن لە سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەدا، گفتوگۆیان لەگەڵ شاندی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی چەندین، ڕەهەندی جیاوازی لەخۆ گرتووە، پێداچوونەوە بە پرۆسەی هەڵبژارندا کراوە، بە تایبەتی سەبارەت بە لایەنە تەکنیکیەکان لە چوارچێوەی یاسادا.

هەر لە بەیاننامەکەدا ڕوونیان کردۆتەوە، هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراو جیهانی و هەرێمیەکانیتر و کۆمکاری وڵاتانی عەرەبیەوە چاودێری دەکرێت، بۆ ئەوەی پشتیوانی لە ڕێبازی دیموکراتی لە عێراق بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا