بۆ دابەزینی نرخی بەنزین دوو نوسراو ئاڕاستەی حكومەت دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت “بۆدابەزینی نرخی سوتەمەنی و بەتایبەت بەنزین دوو نوسراومان ئاڕاستەی وەزارەتەكانی دارایی و سامانەسروشتییەكان كردووە”.

لەدوێنێ هەینی 9ی ته‌مموز، جارێكی دیكە له‌وێستگه‌كانی به‌نزین له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌رزبوویه‌وه‌و نرخی لیترێك به‌نزین 25 دینار چووه‌ سه‌ری.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “بەهۆی ئەوەی لەهەرێمی كوردستان بازرگانییە و هاوردەیە، هاوكات قۆرغكاری كۆمپانیا و هاوكارنەبونی حكومەت و نەبونی رێنماییەك بۆ دیاریكردنی قازانجی كۆمپانیاكان و بەرزبونەوەی بەهای دۆلار و دانانی باج لەسەر هاوردەكردنی سوتەمەنی هۆكاری سەركی ئەو بەرزبونەوەیەن”.

وتیشی “هەوڵەكانمان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین بەردەوامە و لە بەدواداچونەكانمان بەردەوامین، بۆئەومەبەستەش دوو نوسراومان ئاڕاستەی هەردو وەزارەتی دارایی و سامانەسروشتیەكانی حكومەت كردووە بۆ ئەوەی كار لەسەر ئەو نوسراوانە بكات، بەڵام تائێستا هیچ كاردانەوەیەكیان نەبووە”.

بەوتەی كەریم عەلی، ئەگەر كار بەو نوسراوانە نەكرێت نرخی سوتەمەنی و بەنزین گرانتر دەبێت، بەرپرسانی یەكە ئیداریەكانیش هاوكار نین بۆ دابەزینی نرخەكە.

ئەمە لەكاتێكدایە، له‌زۆرینه‌ی وێستگه‌كانی به‌نزین و به‌نزینخانه‌كان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە 750 دینارەوە بۆ 775 تا 800 دیناربه‌رزبوویه‌وه‌، ھەروەھا نرخی لیترێک بەنزینی موحەسەنیش بوو به‌825 دینار و لیترێك به‌نزینی سۆپەریش بە 900 دینار ده‌فرۆشرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا