“حكومەت لەپشت بەرزبونەوەی نرخی بەنزینە”

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی بەنزین بەردەوامە لەبەرزبونەوە، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت “ئەگەر ئەنجومەنی پارێزگا پاڵپشتیمان لێبكات هەرچی بەرپرسی حكومەتە دەیهێنینە ئەنجومەن بۆ لێپرسینەوە لەپرسی گرانكردنی سوتەمەنی و بەنزین”.

لەهەفتەی رابردوەوە نرخی بەنزین بەرزبونەوەی بەخۆوە بینیوە و تائێستاش بەرزبونەوەی نرخەكە بەردەوامە، ئەو ئەوەش نیگەرانبونی هاوڵاتی و بەتایبەت شۆفێرانی لێكەوتووەتەوە.

كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی رایگەیاند: “هەرچەندە لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیان كۆبونەوەمان لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی بەنزین و هەنگاوەكانی چارەسەركردنی كردووە، بەڵام هیچ بڕیارێكی دڵخۆشكەر نەدرا”.

وتیشی “ئەگەر ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هاوكاریمان بكات، هەرچی بەرپرسی حكومەت و تایبەت بەو پرسە هەیە بانگهێشتی ئەنجومەنی دەكەین بۆ لێپرسینەوە و رونكردنەوە لەبارەی هۆكاری بەرزبونەوە و هەوڵەكان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین”.

بەوتەی كەرم عەلی، چاوەڕواندەكرێت نرخی بەنزین زیاتر بەرزبێتەوە، چونكە حكومەت هیچ ڕێگریەكی نییە و نرخی دۆلاریش بەردەوامە لەبەرزبونەوە، بەهۆی ئەوەی سوتەمەنی بازرگانیە حكومەتیش بارگرانی بۆ ئەو كەرتە دروستكردووە وەك زیادكردنی باج و قۆرغكاری و نەبونی رێنمایی بۆ دیاریكردنی نرخی بەنزین وایكردووە نرخەكە بەرزبێتەوە، واتە حكومەت لەپشت بەرزبونەوەی نرخەكەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا