لە سلێمانی دەست بەدابەشكردنی نەوت دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا لە پارێزگای سلێمانی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش بكرێت، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانیش رایگەیاندووە پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی دوو دەست پێدەكات.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، بڕیارە رۆژی حەوتی ئەم مانگە، دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان بكرێت لە رێگای كارتی زیرەكەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، پێویستە لەسەر هاوڵاتیان لەگەڵ كارتی زیرەك، ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامە، یاخود كارتی نیشتمانییان پێبێت.

پێشتر كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاندبوو، پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە ژێر چاودێری ئەواندا دەبێت و لەو شوێنەوە دەست پێدەكات كە ساڵی رابردوو راوەستاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا