ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران عێراق دەکاتە قوربانی

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سزای دیبلۆماسی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر خاکی عێراق هەڵکشانێکی نوێی ناکۆکییە بەردەوامەکانی واشنتۆن و تارانە لەسەر ئەم خاکە.

زافر ئەلعانی جێگری سەرۆکی لیژنەکە رایگەیاند، عێراق دەبێتە قوربانی ناکۆکی نوێی دیبلۆماسی نێوان ئەمریکا و ئێران و جەختی لەوەش کردەوە، ئەم ناکۆکیە کاریگەری لەسەر جوڵەی دیبلۆماسی عێراق دەبێت.

لایخۆیەوە، میسال ئالوسی سیاسەتمەداری دیاری عێراق رایگەیاند، ئاڵوگۆڕی سزا دیبلۆماسییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر خاکی عێراق، ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە تاران و واشنتۆن وا مامەڵە لەگەڵ بەغدا دەکەن کە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانە.

پێشتر، ئەمریکا سزای بەسەر سێ قەوارەی ئێراندا سەپاند، لەدوای ئەوەی تۆمەتباری کردن بەوەی دەستوەردەدەنە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بڕیارە لە رۆژی ٣ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

وەک وەڵامێک بۆ ئەو بڕیارەی واشنتۆن، رۆژی هەینی ٢٣ی تشرینی یەکەم ئێران رایگەیاند، سزا بەسەر باڵیۆزی ئەمریکا و جێگرەکەی لە عێراق و کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەسەپێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا