ئەڵمانیا: ئەنجامی گفتوگۆی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دڵخۆشكەر دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، گەشبینە بەو گفتوگۆیانەی لە ڤییەننای نەمسا لە نێوان ئێران و زلهێزە گەورەکاندا سەبارەت بە چەكە ئەتۆمییەكانی ئێران بەڕێوەدەچێت.

وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا ڕاگەیاندووە، بەرلین پێشکەوتن و بەرەو پێش چوونی زۆری بینیوە لە گفتوگۆی زلهێزەكان سەبارەت چەكە ئەتۆمییەكان لەگەڵ ئێران.

ستیفن سیبێرت، وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا  راشیگەیاندووە، دوو گروپی پسپۆڕ لە ڤییەننا پێکهێنراون کە کار لەسەر دوو بابەتی سەرەکی دەکەن ئەوانیش بەرزکردنەوەی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران یان گەڕانەوەی تاران بۆ جێبەجێکردنی تەواوی پابەندبوونەکانی لەژێر ناوی رێككەوتندا.

كۆبوونەوەكانی نێوان ئێران، ڕووسیا، چین، ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا لەسەر چەكە ئەتۆمییەكانی  ئێران لە سەرەتای ئەم مانگەدا بە بەشداری ئەمریکا لە ڤییەننا دەستیپێکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا