پۆڵه‌تیك پرێس:
عێراق نزیكده‌بێته‌وه له‌وه‌ی قه‌ره‌بووی كوه‌یت به یه‌كجاریی پاكتاو بكات، ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی تا ئێستا 50 ملیار دۆلاری قه‌رزی كوه‌یتی داوه‌ته‌وه.
لیژنه‌ی قه‌ره‌بووی سه‌ر به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، 3%ی داهاتی نه‌وتی عێراق بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كوه‌یته، كه نزیكه‌ی 230 ملیۆن دۆلاری مانگانه‌یه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی لیژنه‌كه تا ئێستا له كۆی 52.4 ملیار دۆلار عێراق 50 ملیار دۆلار پاكتاوی قه‌ره‌بووی كوه‌یتی كردوه، ئه‌وه‌ی ئێستاش ماوه 2.4 ملیار دۆلاره.
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو له ساڵی 2021 قه‌ره‌بووه‌كانی كوه‌یت ته‌واو ببێت، به‌ڵام به‌هۆی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، خشته‌ی پێدانه‌وه قه‌ره‌بووه‌كه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه و ساڵی 2022 عێراق كۆتا گوژمه‌ی قه‌ره‌بوو ده‌داته كوه‌یت.
عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق پێشتر داوای له‌كوه‌یت كردبوو یان واده‌ی پێدانه‌وه‌ی قه‌ره‌بووه‌كه بۆ عێراق دوابخات، یاخود له سێ ملیار دۆلاری قه‌ره‌بووه‌كه خۆشببن، به‌ڵام كوه‌یت وه‌ڵامی دوو داواكارییه‌كه‌ی عێراقی نه‌داوه‌ته‌وه.