پۆڵەتیك پرێس:
سەرۆكوەزیرانی عێراق لە سەردانەكەیدا بۆ مەزاری سەرۆك مام جەلال لە دەفتەری یادەوەریەكەیدا نوسیویەتی ” مام جەلال مێژوو بە شانازییەوە یادت دەکاتەوە”.
كازمی دەشڵێت: هەموومان زۆر شت لەوەوە فێربووین.
دەقی نوسینەکەی کازمی لە دەفتەری یادەوەری مەزاری سەرۆك مام جەلال دا
ئەمڕۆ سەردانی گۆڕی یەکێک لە پیاوە گەورەکان و دامەزرێنەری سیستەمی دیموکراتی لە عێراق کرد، هەموومان زۆر شت لەوەوە فێربووین
مام جەلال مێژوو بە شانازییەوە یادت دەکاتەوە
مستەفا کازمی
سەرۆکوەزیرانی عێراق