کەشتییەکی ئیماراتی لە کەناراوەکانی ئێران نقوم بوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی ئێرانی ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ پێنجشەممە کەشتییەکی ئیماراتی لە کەناراوەکانی ئێران نقوم بوو کە 30 کەسی تێدابووە”.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی ئاژانسی ئیرنای ئێران، “کەشتییەکی ئیماراتی تایبەت بە گواستنەوەی ئۆتۆمبێل لە دووری 30 میل لە بەندەری عسلویەی سەربە پارێزگای بوشەهر لە باشووری ئێران نقومبووە”.

ئەوەش هاتووە، “دەسەڵاتی دەریایی پارێزگای بوشەهر ئاگادارکراوەتەوە لە مەترسی نقومبوونی کەشتییەکە، ئەویش دەستبەجێ هێزی فریاگوزاری ناردووەتە شوێنەکە، بەڵام بەهۆی خراپبوونی دۆخی کەشوهەواوە کەشتییەکە نقومبووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا