بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت حكومەتی نوێ پارێزەری مافی هەموو گەلانی عێراق بێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئێلبروس كوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق و وەفدێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئامادەبوو، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق تاوتوێكران و جەخت لە هەماهەنگی و بەردەوامی گفتوگۆكان كرایەوە لەپێناو سەقامگیریی وڵات و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی سیاسیی هەرێم و ناوەند و هەوڵەكانی یەكێتی كرد و وتی، یەكێتی پەرۆشی دابینكردنی ژیانێكی شایستە و سەقامگیرە بۆ هاوڵاتییان و لەو پێناوەشدا هەوڵی زۆرمان داوە. دەبێت هەموومان پێكەوە لەپێناو داهاتووی وڵات كار بكەین و بەرژەوەندییە گشتی و باڵاكان نەكەینە قوربانیی ململانێ كەسی و حزبییەكان. دەبێت حكومەتی نوێ پارێزەری مافی هەموو گەلانی عێراق بێت و خزمەتگوزاری پێشكەشی هەموو تاكەكان بكات بەبێ جیاوازی.

لە بەرامبەردا ئێلبروس كوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق پیرۆزبایی لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد بەبۆنەی سەركەوتنی حزبەكە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق و سەرخستنی كاندیدەكەی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار. هیواشی خواست ئەمە هاندەرێك بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و هەنگاونان بەرەو كاركردن بە ئاڕاستەی دەستوور لە وڵاتدا.

هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە لە بوارەكانی دیپلۆماسی، بازرگانی و كەلتووری لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و باڵاكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا