بۆ پاراستنی عێراق لە هێرشی وڵاتانی دراوسێ‌ حەلبوسی پەنا بۆ یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی دەبات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی، داوای پشتگیری نێودەوڵەتی دەكات بۆ پاراستنی سەروەری وڵاتەكەی.

رۆژی شەممە 8_10_2022 محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عێراق بەشداری لە كۆبوونەوەكانی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی دەكات و داواكارییەكی بەپەلەش پێشكەشدەكات بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتی.

محەمەد حەلبووسی ئاماژەی بەوەشكرد‌، عێراق داوای گرەنتی نێودەوڵەتی دەكات بۆ پاراستنی سەروەری وڵاتەكەی و رێگریكردن لە دەستدرێژییەكانی وڵاتانی دیكە بۆ سەر خاكەكەی، هەروەها راگرتنی دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی وڵاتەكەی.

یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی لە ساڵی 1889ی زایینی دامەزراوە و لە ئێستادا 170 پەرلەمانی وڵاتانی جیهان تێیدا ئەندامن، لە مێژووشدا رۆڵی گرنگی هەبووە لە چەندین پرسی جیهانی، وەكو دامەزراندنی دادگای لاهای و نەتەوەیەكگرتووەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا