ئێران ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ عێراق لەبارەى هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، پێویستە بنكەكانی حزبە بەرهەڵستکارەکان لە هەرێمی كوردستان بە یەكجاری دابخرێن، بەپێچەوانەوە بە توندی ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

 

حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعالەم، بەشێك لە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئاشکرا کردوە كە بەشێكی پەیوەندی بە بوونی حزبەكانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی كوردستانەوە هەیە.

 

ئەمیرعەبدوڵاهیان ڕایگەیاندووە، لە سەردانەكەیدا پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوو وڵات بە چڕی گفتوگۆی لەبارەوە كراوە، جەختیشیكردووەتەوە، پەیوەندییەكانی نێوان تاران و بەغدا لە ئاستێكی بەرز و ستراتیژییدایە.

 

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەى بەوەشکردوە، تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان تایبەت بوو بە پرسە ئەمنییەكان و بەهێزكردنی ئاسایش و پاراستنی سنوورەكانی نێوان هەر دوو وڵات.

 

وتیشی: لەگەڵ پێكهێنانی كۆمیتەیەكی باڵای هاوكاری ئەمنیی، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پەیوەندیداری هەرێم، دوو گەڕی گفتوگۆ لە تاران و بەغدا ئەنجام دراوە و هەر یەك لە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ڕۆڵێكی گرنگیان لەوبارەیەوە بینیووە.

 

ئەمیرعەبدوڵاهیان هەروەها ئاماژەی بۆ پڕۆژەیەك كرد، كە لە نێوان ئێران و عێراق پەیوەندیدار بە حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئامادەكراوە و ڕایگەیاند، ئەو پرۆژەیە لە داهاتوویەكی نزیكدا واژۆ دەكرێت.

 

سەبارەت بە بوونی حزبەكانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی كوردستان، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیكردووەتەوە، بوونی ئەو حزبانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی عێراق، ئێران و تەنانەت هەرێمی كوردستانیش،  هەربۆیە دەبێت ئەم بابەتە بە یەكجاری و بۆ هەمیشە كۆتایی بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا