ئەو گەنجەی بەهۆی مینەوە بریندار بوو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی لە کفری کوڕ و باوکێک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون، دواتر کوڕەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کوڕەکە ناوی عەلی تارق حسێن بووە و تەمەنی 16 ساڵ بووە، دوای تەقینەوەی مینەکە بەخۆی و باوکیدا خێرا گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای کرد، کوڕەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە و باوکیشی بەهۆی سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا