فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەند کەمدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و گەیشتە 167 ملیۆن دۆلار.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق بەرێژەی %11.64 کەمیکردووە و گەیشتووەتە 167 ملیۆن و 298 هەزار و 749 دۆلاری ئەمریکی.

ئەوەش هاتووە، یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە هەزار و 460 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە کرین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق گەیشتە 189 ملیۆن و 25 هەزار و 990 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا