قائیمقامیەتی سلێمانی: سەردانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە5ی ئاب، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ پشکنینی ئەو کاڵاوشمەک و خواردەمەنیانەی لەلایەن دوکاندار و بازرگانەکان بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێن، قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕێگەی 44 لیژنەی جیاوازەوە چاودێری وردی شوێنەکان دەکات.

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند،” لەچوارچێوەی سەردان و پشکنیینە بەردەوامەکانی لیژنە هاوبەشەکان بۆ ئەو کاڵاوشمەک و خواردەمەنیانەی لەلایەن دوکاندار و بازرگان و کارگەکانی بەرهەمهێنانی خواردەمەنییەوە بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، ئەمڕۆ شەممە لیژنەکان سەردانی کارگەکانی سەهۆڵ و ساردەمەنی و کۆگاکانی عەمبارکردنی خواردەمەنی و بەشێک لە دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکانیانکرد.

ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرما و مەترسی بڵاوبونەوەی پەتای سکچون و رشاندنەوە، لیژنەکان بەشێوەیەکی بەردەوام سەردانی کارگەکانی سەهۆڵ و ساردەمەنی دەکەن و پشکنین بۆ ئەو ئاوە دەکەن، کە بەکاریدەهێنن لەگەڵ تەواوی چێشتخانە و ریستۆرانت و خواردەمەنییەکان.

هاوکات، داوای لەدایکان و باوکان دەکرد، بۆپاراستنی تەندروستی خۆیان و منداڵەکانیان خۆیان لە خواردن و خواردنەوەی بەرتیشکی خۆر و پلەی گەرمی بەرز بەدوربگرن، چونکە رێنماییە تەندروستییەکان هەمیشە جەختی لێدەکەنەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕوونیکردەوە، ئەندامانی لیژنە جیاوازەکانی قائیمقامیەت، بەپێی تایبەتمەندی و پسپۆڕییە جیاوازەکانیان کاروچالاکی رۆژانەیان رادەپەڕێنن، لەکاتی هەبوونی سەرپێچی بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی پسوڵە بۆ شوێنەکە و خاوەنەکەشی دەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا