پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە وانەبێژانی خۆبەخش لە کەرکوک دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داوادەکەن شایستە داراییەكانیان بۆ خەرجبكرێت و دابمەزرێندرێن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، خۆپیشاندەرانی کەرکوک دوو داواکارییان هەیە، یەکێکیان خەرجکردنی شایستە داراییەکانیانە و ئەوەی دیکەش دامەزراندنە وەک مامۆستا.
ئەو خۆبەخشانە دەڵێن، ساڵانێکە خزمەت دەکەن و تا ئێستا بەرهەمەکانیان نەچنیوەتەوە، بۆیە یاداشتێکیان ڕادەستی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ناوەندیی کردووە و داوای دامەزراندن دەکەن.