وەزارەتی پەروەردە پشووی نەورۆزی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، “پشووەکانی ئادار و نەورۆز لە 11ی 3ی 2022 دەستپێدەکات و لە 24ی 3ی 2022 کۆتاییدێت، جگە لە ڕۆژانی 12 و 13 و 15 و 16 و 17ی 3ی 2022، دەوامی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن دەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی پشووەکانی مانگی 1ی ئەمساڵ کە بەهۆی ناجێگیری کەش و هەوا بڕیاری لەسەردرا”.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ساڵنامەی هەموارکراوی تاقیکردنەوە و پشووەکانی ساڵی خوێندنی 2021-2022ی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، “10ی 5ی 2022 تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی نیشتمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەستپێدەکات”.

ئەوەش هاتووە، “خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە لە 13ی 6ی 2022 دەستپێدەکات و ڕێکەوتی 8ی 8ی 2022 کۆتاییدێت”.

دەقی بڕیارەکان:

No photo description available.No photo description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا