مستەفا كازمی لەبارەی ھێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی ھەولێر بڕیارێكی دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریایدا بە پێكهێنانی لیژنەیەکی لێكۆڵینەوە بۆ هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

شەوی ڕابردوو جارێكی دیكە ھێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستانیش ڕایگەیاند، “هێرشەکە بە رێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لەناو فڕۆکەخانە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوێنی هاتنی درۆنەکە.

هاوكات مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیایدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێكۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و دووپاتیکردەوە، ئەم جۆرە كارانە تیرۆریستین و لەمانگی رەمەزاندا ئامانجیان شێواندنی ئاسایشە.

مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلەی كرد وو جەختیكردەوە، لەو هێرشانەی لە هەولێر و ناوچەكانی دیكە ئەنجامدراون و، دوپاتیكردوەتەوە كە ئاسایشی عێراق لە ئەستۆی حكومەت و هێزە ئەمنییەكانی عێراقدایە بە سەرجەم پێكهاتەكانیەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە ناوەڕاستی مانگی شوباتیش چەند موشەكێكی كاتیۆشا هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر، ئەمریكاش كەتیبەكانی سەر بە حزبوڵڵای بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتباركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا