بەریتانیا تۆمەتی تیرۆر دەداتە پاڵ ئەسما ئەسەد

پۆڵەتیك پرێس

پۆلیسی لەندەن چەندین تۆمەتی تیرۆری دایە پاڵ ئەسما ئەسەدی خێزانی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا.

میدیاكانی بەریتانیا بڵاویانكردەوە، پۆلیسی لەندەن لێكۆڵینەوە لەبارەی ئەو رووداوانەوە دەكات كە لە ماوەی 10 ساڵەی شەڕی سوریادا روویانداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەسما ئەسەدی هاوسەری سەرۆكی رژێمی سوریا رەوانەی دادگا دەكرێت و رەگەزنامەی بەریتانی لەدەست دەدات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی گومان دەكرێت دەستی هەبووبێت لەو روداوانەی تیرۆری لێكەوتوەتەوە.

هاوكات لەلایەكی دیكەوە دەسەڵاتدارانی ئەمریكا چەند سزایەكی نوێی بەسەر بەسەر سوریاو چەند كەسایەتییەكدا سەپاندووە، یەكێك لە سزادراوانەش كە ناوی لە لیستی رەشدا دانراوە ئەسما ئەسەدی ژنی بەشار ئەسەد بووە، چونكە بەهۆی بەكارهێنانی سەرمایەی حكومەت بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی كاری لەوشێوەیە كردووە.

هەروەها ئەسما ئەسەدی تۆمەتباركراوە بە رێگرتن لە هەوڵەكانی چارەسەركردنی شەڕ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا