وەزیری دارایی زانیاری لەبارەی سەردانی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدا دەخاتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغداد بكات، وەزیری داراییش دەڵێت، ئەوان لەپێناو بەدەستهێنانی بەشە بودجەی هەرێم دەچنە بەغداد.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی حكومەتی نوێی عێراق دەبن، بەو هیوایەن لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا بتوانن مافەكانی گەلی كورد بەدەستبهێنن.

وتیشی، لەچەند رۆژی داهاتوودا شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات و ئامانجیان گفتوگۆكردنە لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2023 ی عێراق و چارەسەركردنی دۆسیەی نەوت و غاز بەپێی دەستوور.

ئەو وتانەی وەزیری دارایی هەرێم لە میانەی كۆبوونەوەیەكی بوو لەگەڵ شاندێكی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر و جەختیشیانكردەوە كە ئەمریكا بە هەموو شێوەیەك هاوكاری ڕێككەوتن و لێكتێگەیشتنە لەنێوان حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا