شەھیدانی ھەڵەبجە: كێلی گۆڕستانی شه‌هیدان لەلایەن چەند منداڵێکەوە شكێندراوه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدانی ھەڵەبجە ئاشكرایكرد، “لە ڕووداوێکی نەخوازراودا بەشێك لە کێڵی گۆڕستانی سمبولی شەھیدانی کیمیابارانی ھەڵەبجە لەلایەن چەند کەسێکەوە شکێنرا”.

له‌ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتووه‌ “دەمانەوێت بۆ ھەموو لایەك ڕوون بکەینەوە، ئەو کارە لەلایەن چەند منداڵێکەوە ئەنجام درا، بۆیە تکایە دووربکەونەوە لەبابەتی شێواندنی ئەم ڕووداوە”.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ “منداڵەکان ناسراون و لەلایەن (سەرخێڵ غەفار) بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە و بەشی یاسایی مۆنۆمێنت، سکاڵای یاسایی تۆمارکراوە و سبەی کەسوکارەکانیان لەدادگا ئامادەدەبن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا