پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، هەروەها سەرپەرشتیاری دیداری یەکێتی لە دیداری گشتی یەکێتیدا لە سلێمانی ڕایگەیاند، هەوڵدرا سەرۆکی حزبەکەمان بکوژرێت.
ئەمڕۆ شەممە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرپەرشتیاری دیداری یەکێتی، لە دیداری گشتی یەکێتیدا ڕایگەیاند، لەدوای کۆنگرە محاوەلە کرا سەرۆکی حزبەکەمان بکوژرێت، بەڵام ئێمە هەر ماینەوەو ئامانجی نەیارەکانمان نەهاتەدی، دواتر كۆنگرهمان بهست ههندێك لە کێشەکانمان چارەسەرکرا، بەڵام هەمووی نەبوو هەندێکی مایەوە.
وتیشی، ، زیان زۆر گەیشت بە حزبەكەمان دوای ئەوەی کاک نەوشیروان چەند سەرکردەیەکی دیکەی یەکێتی لە یەکێتی چوونە دەرەوە دواتر بزوتنەوەی گۆڕانیان دروست کرد و بەڵام نەڕووخاین و لەسەر پێی خۆمان ماینەوە، زیاتر گەشەمان کرد.
قوباد تاڵەبانی لە دیدارەکەدا، بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆک یەکێتی ناو بردو وتو، بە سەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی توانیمان ئارامی بۆ ناو یەكێتی بگەڕێنینەوە و ئەم دیدارە عەرزی عەزەڵات نییە و هەنگاوی راستەقینەیە بۆ چاكسازی.