سەرچاوەیەک: ئەگەر هەیە جارێکی دیکە متمانە بدرێتەوە بە کازمی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەکەی نێوان مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر کە ڕۆژی دووشەممە ئەنجامدرا، لەسەر داواکاری کازمی بوو.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، لەمیانی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا دۆسیەی سیاسی و میکانیزمەکانی دەرچوونیان تاوتوێکردووە لەو گرژییە سیاسییانەی لە ئێستای عێراقدا، جگە لەوەش گفتوگۆیان کردووە لەسەر بابەتی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی نیشتیمانی کە خزمەت بە هاوڵاتیانی عێراق بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئەگەری هەیە جارێکی دیکە متمانە بدرێتەوە بە مستەفا کازمی بۆ ئەوەی ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 14ی شوباتی 2022 مستەفا کازمی سەردانی نەجەفی کرد و لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆبوونەوەیەکی داخراوی ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا