پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە ئاشکرایکرد، بەیانی ئەمڕۆ، تەرمی ئەو منداڵە دۆزرایەوە، کە لە هەفتەی ڕابردوودا کەوتبووە ناو ئاوەوە و خنکابوو.
ئەمڕۆ دووشەممە4ی ئەیلول، بەرگری شارستانی کۆیە بڵاویکردەوە، تەرمی شەهرام سامی تەمەن هەشت ساڵان دۆزرایەوە، کە خەڵکی چەمچەماڵە و کەوتبووە ناو ئاوی زێی بچووک.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی لە بەرواری 29/8/2023، شەهرام سامی لەگەڵ کەس و کارەکەی بە مەبەستی گەشت و سەیران هاتبوونە سنورەکە بە هۆی نەشارەزای لە سنورەکە، کەوتە ناو ئاوەوە و خنکا.
جەختیکردەوە، داوا لە گەشتیاران و هاوڵاتیانی سنورەکە دەکەن، دووربکەونەوە لە مەلەکردن، بۆئەوەی گیانی خۆتان و کەس و کارەکەتان سەلامەت بێت