د.عیزەت سابیر نهێنی پلانی پارتی بۆ تێکدانی دۆخی ئابووریی سلێمانی ئاشکردەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دكتۆر عیزەت سابیر مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی بواری ئابووری لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: ماوەی شەش مانگە پارتی دەستی خستووەتە بینەقاقای سلێمانی و چەند هۆكارێك هەیە بۆ ئەو بابەتە یەكێك لەو هۆكارانە پۆستی سەرۆككۆماری عێراقە كە پارتی وەك ململانێیەك لەگەڵ یەكێتیدا دەیبینێت و سزای سلێمانی پێ دەدات.

دكتۆر عیزەت سابیر وتی: پارتی بە گەورە كۆمپانیاكانی سنووری خۆی وتووە لە باشماخ و پەروێزخانەوە كاڵا مەهێنە ناوەوە بۆ ئەوەی باج بە سنووری سلێمانی نەدەن و پارەی تیا نەمێنیت، بەڵكو لە ئیبراهیم خەلیلەوە بیهێنن و لێخۆشبوونتان بۆ دەردەكەم و باجتان لێ وەرناگرم، بە بڕیاری سەرۆكی حكومەتیش لێخۆشبوون بۆ ئەو كۆمپانیایانە دەركراوە لە رووی باجەوە كە لە ئیبراهیم خەلیلەوە كاڵا دەهێنەوە ناو هەرێمەوە.

وتیشی: مانگی یەكی ساڵی رابردوو داهاتی سلێمانی 164 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام ئەمساڵ و بە پلانی پارتی كەمكراوەتەوە بۆ 100 ملیۆن دۆلار، حكومەت و پارتیش بەوە رازیی نییە كە پارەی داهاتی خانەنشینانی هەرێم لەرێگەی كۆمپانیاوە پارەكانیان بۆ بگوازرێتەوە، زیاتر لە 100 چارەسەر هەیە بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی بەڵام حكومەت رێگرە.

روونیشیكردەوە، بە راشكاوانە بە پارتیان وتووە كە بەم جۆرە حكومڕانی ناچێتە سەر، لە سلێمانی 20 هەزار خانەنشینی پێشمەرگە هەیە كە لە 17 بانك مووچە وەردەگرن و 47 هەزار خانەنشینی مەدەنی هەیە لە 13 بانك مووچە وەردەگرن، دەمانەوێت بزانین بۆچی ئەم دابەشكردنە لەلایەن حكومەتەوە جیاوازی تێدا دەكرێت لە بانكەكانی سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا