روونكردنەوە لەبارەی مردنی منداڵەكەی سەیدسادق دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

منداڵێكی دانیشتووی قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بەهۆی سكچوون و رشانەوە و وشكبوونەوەی جەستەی گیانیلەدەستدا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی سلێمانیش، رەتی دەكاتەوە منداڵەكە بەهۆی هەوكردنی پەردەی مێشكەوە گیانیلەدەست دابێت.

د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی سلێمانی، رایگەیاند، منداڵەكە دانیشتوی قەزای سەید سادقە و تەمەنی چوار مانگە و پاش خراپبوونی دۆخی تەندروستی براوەتە نەخۆشخانەی شەوكەتی حاجی موشیر لە سەیدسادق و دەستبەجێ رەوانەی سلێمانی كراوە.

وتیشی، منداڵەكە بەر لەوە بگەیەندرێتە نەخۆشخانەكەیان بەهۆی خراپی تەندروستییەوە لە رێگە گیانلەدەستداوە.

رەتیكردەوە منداڵەكە بەهۆی هەوكردنی پەردەی مێشكەوە گیانیلەدەست دابێت و دەڵێت، بەپێی پشكنینەكان هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی بەهۆی سكچن و رشانەوە و وشكبوونەوەی زۆری جەستەیەوە بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا