موزیك و كتێب ئاوارەیەكی سوری دەژێننەوە

ئەم بابەتە 127 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید
وسام چەند بەردێكی بچووكی لە كێڵگەكە كۆكردەوە و سنووری خێمەكەی پێدیاریكرد، لە ناوەوەی خێمەكەش، دۆشەكێكی بەسەر فەرشێكی سووردا راخست و حەوزی رووەكەكانی بەسەر سوچەكانی خێمەكەدا دابەش كرد و لەسەر لایەكی خێمەكەش بڕوانامەی بەشداریكردنی لە خولێكی راهێنانی پیشەیی بنەماكانی پەرستاری هەڵواسی.

قصة نازح سوري شاب... كتب وحديقة في خيمة أراد أن... | النهار

وسام دیاب گەنجێكی ١٩ ساڵە و سەرقاڵی فێربوونی ئامێری عودە، ئەو گەنجە ئاوارەیە لەناوەندی ئەو رووەكانەی لە دەوروبەری خێمەكەی دروستیكردووە، ئەو خێمەیەی دەكەوێتە نێوان دار زەیتونەكانی باكووری رۆژئاوای سوریا، سەرقاڵی عودژەندنە، ئەو گەنجە خێمەكەی هاوشێوەی خانووە كۆنەكەیان دروست كردووە تا بەشێوەیەك لە شێوەكان هەست بەوە بكات لە ماڵی خۆیەتی.

لەناو خێمەكەدا، كە دەكەوێتە ناوچەی ئەتمە لەسەر سنووری سوریا لەگەڵ توركیا، وسام بە دەیان كتێبی لەسەر مێزەكەی، كە بە بەرگێكی سپی داپۆشراوە و حەوزی بچوكی گوڵی كاكتۆسی لەسەرە، ریزكردووە.

لە ماڵێكدا گەورە بووم هاوشێوەی ئەم خێمەیە بوو كە ئەمڕۆ تیایدام

ئەو گەنجە موزیسیانە دەڵێت: لە ماڵێكدا گەورە بووم هاوشێوەی ئەم خێمەیە بوو كە ئەمڕۆ تیایدام، ئەو كاتە باخچە و كتێبخانە لە ماڵەكەماندا هەبوو، بەڵام ماڵەكەمان زۆر لەم خێمەیە دڵبەرتر بوو.

بەر لە چوار ساڵ، وسام و خێزانەكەی لە گوندەكەیان كە ناوی كەفرزیتایە و لە باكوری حەماتە، لەدوای ئەوەی بەهۆی بۆردومانێكی هێزەكانی دەسەڵاتەوە براكەی كوژرا، بەرەو خێمەكانی باكوری ئیدلیب كۆچیان كرد، ئەو خێمانەی نزیكەی ملیۆن و نیوێك ئاوارەیان تێدایە.

بالصور.. نازح سوري يحوِّل خيمته إلى نسخة من منزل الطفولة - أخبار صحيفة الرؤية

بەر لە هەشت مانگ لەمەوبەر، جارێكی دیكە وسام و خێزانەكەی لە ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو كێڵگەی زەیتونەكان و دوور لە خێمەی ئاوارەكان گوازرانەوە، بەڵام ئەمجارەیان وسام هەوڵیدا خێمەیەك بە خواست و شێوازی خۆی بۆ خێزانەكەی دروست بكات و بیڕازێنێتەوە.

وسام دەڵێت: زۆر هەوڵمدا ئەم خێمەیە تەواو تەواو لە ماڵە كۆنەكەمان بچێت لەگەڵ ئەوەی دركی بەوە دەكرد هەرگیز خێمە نابێتە ماڵێكی راستەقینە لەڕووی جوانی و رێكخستنەوە.

زۆر هەوڵمدا ئەم خێمەیە تەواو تەواو لە ماڵە كۆنەكەمان بچێت

وسام باس لەوە دەكات، كاتێك ماڵەكەیان بەجێهێشتووە توانیویەتی چەند كتێبێك لەگەڵ خۆیدا بباتە شوێنە نوێكەی، دەشڵێت: لێرە، لە سفرەوە دەستم پێكردەوە، سەرلەنوێ كتێب و رووەكم كڕی و ئێستا خاوەنی كتێبخانەی خۆمم.

نازح سوري يحوّل خيمته إلى مكتبة محاطة بحديقة | | صحيفة العرب

وسام لەو خێمە بچووكەدا خاوەنی ٨٥ كتێبە، لەناویاندا چیرۆك و بابەتی ئایینی و پەروەردەیی هەیە لەوانەش رۆمانی كافكا لە كەناری دەریا كە لە نوسینی هاروكی موراكامییە لەگەڵ بەشی یەكەمی رۆمانە وەرگێڕدراوەكانی نوسەری روسی فیۆدۆر دۆستۆڤسكی، لەگەڵ ئەوانەشدا، وسام لەڕێی تەماشاكردنی ڤیدیۆكانی یوتیوب هەوڵ دەدات فێری ژەندنی ئامێری عود ببێت.

وسام لەڕێی تەماشاكردنی ڤیدیۆكانی یوتیوب هەوڵ دەدات فێری ژەندنی ئامێری عود ببێت

دراوسێكانی وسام سەرسامن بە رێكخستنی خێمەكەی وسام و هەندێكیان دەپرسن: تۆبڵێی مانەوەمان لەم شوێنە هێندە درێژە بكێشێت؟

وسام دیاب دەڵێت: من دەزانم مانەوەمان لێرە درێژە دەكێشێت، بۆیە بەردەوام دەبم لە كڕینی كتێب و گرنگیدان بە رووەكی كاكتۆس و یاسەمین.

نازح سوري ينقل ذكريات منزل طفولته إلى خيمة اللجوء | | صحيفة العرب

لەماوەی ساڵانی رابردوو، بەهۆی هێرشی بەردەوامی هێزەكانی دەسەڵاتی سوریا بە پاڵپشتی روسیا، هەزاران هاوڵاتی سوری بەرەو خێمەكانی باكوری ئیدلب ئاوارە بوون، كۆتا هێرشیش ئەوە بوو لە سەرەتای ئەمساڵدا دەستیپێكرد كە ماوەی سێ مانگی خایاند و بووەهۆی ئاوارەبوونی نزیكەی ملیۆنێك كەس بەجۆرێك تەنیا نزیكەی ٢٣٥ هەزار كەس لە ناوچەكانی خۆیاندا مانەوە.