دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکێتیی لەشاری کەرکوک پەیامێکی پیرۆزبای بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە19ی کانونی یەکەم، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لەشاری کەرکوک پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لەشاری کەرکوک پەیامێکی پیرۆزبای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “یەکێتییەکەی سەرۆک مام جەلال داستانێکی مێژوویی تری تۆمار کرد لە کەرکوکی قودسی کوردستان و شوێنەکانی تر بووە پێشەنگی هەموو پارتییەکانی تر لە کەرکوک لە هەڵبژاردنی 18/12/2023ی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقدا”.

دەقی پەیامەکە:

پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە بۆنەی سەرکەوتنە مێژووییەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان

– بەڕێز کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

– بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

– بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

–  بەڕێزان ئەندامانی مەڵبەندی کەرکوکی تێکۆشەر

– جەماوەری تێکۆشەری شاری کەرکوکی قودسی کوردستان

بەناوی سەرجەم ئەندامانی دامەزراوەکەمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی تێکۆشەر و ماندوونەناس دەکەین بەهۆی ئەو سەرکەووتنە مەزنەی کە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان بە دەستتان هێنا.

هەروەها پیرۆزبایی گەرم لە هەموو ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین لە کوردستان و هەموو شوێنێکی تری ئەم جیهانە، کە بە راستی سەرکەوتنێکی مەزنی مێژوویی گەلەکەمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان.

بەمەش یەکێتییەکەی سەرۆک مام جەلال داستانێکی مێژوویی تری تۆمار کرد لە کەرکوکی قودسی کوردستان و شوێنەکانی تر بووە پێشەنگی هەموو پارتییەکانی تر لە کەرکوک لە هەڵبژاردنی 18/12/2023ی  ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقدا.

لەهەمان کاتدا دەستخۆشی لە هەموو سەرکردە و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین لەسەروو هەمویانەوە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێز کاک بافڵ تاڵەبانی و هەموو تیمەکەی کە لەگەڵیدا بوون لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و مەڵبەندەکان ودامودەزگاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بەڕاستی بەرهەمی ماندووبونەکانتان لەو سەرکەوتنە مەزنەدا خۆی دەبینێتەوە کە بەدەستتان هێنا، مایەی شانازی هەموو ئەندامانی یەکێتی و تێکۆشەرانی گەلەکەمانەو جێی خۆیەتی کە بڵێیین ئەم جارەش جەماوەری بە شەرەف و تێکۆشەر و ماندوو نەناسی گەلەکەمان لە کەرکوک سەلماندیان کە رۆڵەی تێکۆشەر و کۆڵەکەی بنچینەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن نەک هەر لە خەبات و قوربانیدان و ژمارەی شەهیدەکانیان، بەڵکو لە پرۆسەی هەڵبژاردن  و چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدانیشدا پێشڕەو و پێشەنگی  گەلەکەمان و یەکێتیین.

دڵنییام بە هیممەتی سەرکردە و ئەندامانی یەکێتی و جەماوەرەکەی، یەکێتی دەبێتەوە بە یەکێتییەکەی جارانی سەرۆک مام جەلال.

بەرەو سەرکەوتنی زیاتر لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی کوردستان و عێراقدا.

بۆ پێشەوە لە ژێر ئاڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر ئیسماعیل

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا