ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا 45 هەزاری تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزە بەهێزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریا گەیشتە سەروو 45 هەزار کەس.

لەوبارەیەوە سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، تا ئێستا بەهۆی بومەلەرزەکەوە 39 هەزار و 672 کەس گیانیان لەدەستداوە و هێشتا پرۆسەی گەڕان بەردەوامە.

ئێوارەی دوێنێ هەینی ئیدارەی کارەسات و رووداوە لەناکاوەکانی تورکیا – ئافاد رایگەیاند، لەدوای بومەلەرزەکەی 6ی ئەم مانگەوە، چوار هەزار و 734 پاشلەرزەی دیکە ڕوویانداوە.

لەبارەی سوریاشەوە، تا ئێستا ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە نزیکەی 6000 هەزار کەس. بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مرۆیی سوریا، زیاتر لە 171 هەزار کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە ئاوارە بوون و هەزارانی دیکەش بریندارن.

بەرەبەیانی 6ی شوبات، بومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریا ڕوویدا کە بە یەکێک لە کارەساتە کوشندەکانی ئەم سەدەیە هەژمارکرا و بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس بوونە قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا