دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاردان لەسەر سكاڵایەك دژی هەرێم دوادەخات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاردانی لەبارەی سكاڵایەك لە دژی هەرێم تایبەت بە پارەی 18 ساڵی بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان دواخست.

دادگای فیدڕاڵی عێراق رۆژی سێشەممە 28_3_2023 بۆ بڕیاردان لەبارەی سكاڵایەك لە دژی هەرێم تایبەت بە پارەی 18 ساڵی بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، دواخست.

بابەتی سەرەكی سكاڵاكە، داواكاری بڕیاردرانە بۆ پابەندكردنی سكاڵا لێكراو بە پێدانی بڕی ئەو پارەیەی لەبەرامبەر بەشە خۆراكی مانگانە لە رۆژی 1ی كانونی دوەمی 2004ەوە تاوەكو 3ی ئەیلولی 2021 لەهاوڵاتیان وەریگرتوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا